English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە خواردنی چەند بادەم چی بەسەر جەستەدا دێت!
2023-03-05 [09:37 AM]

ZNA : هەولێر


رۆژانە خەڵکێکی زۆر هەیە کە بەدەست کۆڵۆن و کێشەی ریخۆڵەکانییەوە دەناڵێنێت، بادەم یارمەتیدەری راستەوخۆی بەشێک لە کێشەکانی کۆڵۆن و ریخۆڵەکانە، هەر بۆیە ئەگەر بۆت کرا رۆژانە چەند دانەیەکی لێبخۆ.

بادەم یەکێکە لەو خواردنانەی کە بە خواردنی تەندروست ناوی دەرکردوو، چونکە خاوەنی دژە ئۆکسیدان و ترشەلۆکە چەورەکانە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پسپۆڕانی "کینگز کالج" لە لەندەن دەرکەوتووە بادەم کاریگەری راستەوخۆی لە سەر ئەو میکرۆبانە هەیە کە رۆڵیان لە هەرسکردنی خواردن هەیە.

ئەم لێکۆڵینەوە دەریدەخات ئەو کەسانەی بادەم دەخۆن بەراورد بە گروپەکانی دیکە کە بادەم ناخۆن دۆخیان باشترە، هەروەها خواردنی بادەمی هاڕاو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت قەڵەو نەبن و خواردنی زۆر نەخۆن باشە و یارمەتیان دەدات کە بە تێری بمێنەوە.

بادەم ێگرە لە دروستبوونی چەوریی، کۆنترۆڵی شەکری خوێن و دژە شێرپەنجەیە، هەروەها لە کەشوهەوای گەرم و وشک گەشە دەکات و زیاتر لە ئاسیا و بەشێکی ئەوروپا بەرهەم دێت.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad