ZNA : هەولێر رێگەکانی توشبوون نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.
نیشانەکانی تووشبوون، هێڵنجدان، رشانەوە، ژانەسک، دڵەکزێ، سکچوون، برسییەتی لەبەیانیان و بوونی بۆنێکی ناخۆش لە دەم.
رێگەکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدەگرنگترین رێگەی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە بریتین لە:
.پشکنینی پیسایی .stool antigen.
مەترسدییەکانی بوونی بەکتریای h. pylori لە گەدەبڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییاندەکات بریتین لە برینی گەدە، ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت.
خۆپاراستن لە بەکتریای گەدەباشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن، دەستگێڕ و زۆرخواردنی خۆراکە خێرا سەرکراوەکان.
چارەسەری بەکتریای گەدەچارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، رینمایی دەکرێت بەوەی کە بۆماوەی دوو ھەفتە ھیچ دەرمانێکی گەدە و بۆماوەی چوار هەفتە ھیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەھێنێت.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |