سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
بەردەوامی دەدات لەپارێزگاری کردنی سروشت و ژینگەیەکی جوانترو هەروەها گرنگیدان بە پاکوخاوێنی شوێنەگشتی و شۆستەو شەقامەکانی شار.
تیمەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی سەر بەسەرۆکایەتیمان لەچوارچێوەی کارو چالاکیەکانیاندا هەڵسان بە هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەو کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر _ کەرکوک نزیک گوندی گردەشەو ئاسودە سیتی لەپێناو خاوێنی ژینگەیی و سروشتێکی جوانتری شەقام،
هاوکات تیمەکانمان وێڕای چەندین جار ئاگادارکردنەوەو پێدانی هۆشیاری ژینگەیی لە هەڵگرتنەوەی پاشماوەکان و پاراستنی خاوێنی لەو شوێنە بەڵام بەداخەوە ڕۆژانە پیس بوونی ژینگە لەو ناوچەیەدا بەشێوەیەکی بەربڵاو بەردەوامە و زبڵ و پاشماوەکان ئەرکی کرێکارانی تیمەکانی شارەوانی قورسترکردووە.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |