دواى ئەوەى شارى هەولێر لە چەند زستانی ڕابردوودا تووشی لافاو دەبووە و زیانی ماددی و گیانیی هاووڵاتییانی لێ دەکەوتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاسپاردنى ڕاستەوخۆ و چاودێریی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان، پڕۆژەکانی کردنەوەى ڕێڕەوی باران و و دروستکردنی پۆند و ئاوەڕۆ بەهێزتر و فراوانتر کران و بەرەنجام لە زستانی ئەمساڵدا هیچ لافاوێک لە شارەکەدا ڕووی نەدا.
دواى کۆبوونەوەى سەرۆكی حكومەتی هەرێمى هەرێمى کوردستان، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، هەموو لایەنەكانی بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و چارەسەری لافاو ڕاسپارد، بۆ ئەو مەبەستەش پێش هاتنی وەرزی زستان لە چەند مانگی ڕابردوودا، پارێزگاى هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان وەكوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر و ئاو و ئاوەڕۆكان و كشتوكاڵی هەولێر و فەرمانگەكان، ئەو زێدەڕۆییانەی کە لەسەر ڕێڕەوەی ئاوەکان کرابوو چارەسەر کران و ڕێڕەوەكان و بنپردەكان و قەنتەرەكان و ئاوبەرەكان لە دەوروبەری شار پاک کرانەوە، لە هەمان كاتدا لە ناوەوەی شاری هەولێر، زێرابی نوێ دروست کران و هەموو زێرابەكان و ئاوەڕۆیەكان لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆكان پاك كرانەوە.
ئەوەشی پەیوەندی بە دەوروبەر و بەرزاییەكانی هەولێرەوە هەبوو، لە ڕێگەی ئاوەڕۆوە یان ئەو كەناڵەی هەیە، له سنووری ناحیەی دارەتوو بۆ سنووری ناحیەی شەمامك و ڕۆژئاوای هەولێر، هەمووی خاوێن كرانەوە. هەروەها فراوانكردن و لادانی ئەو زێدەڕۆییانەی لەسەری هەبووە، تا ڕاددەیەكی زۆر باش هەمووی لادران، پێش هاتنی وەرزی زستان هەموو ئەو شوێنانەی باراناویان پێدا دەڕوات بۆ وەرزی زستان ئامادە كران، لە هەمان كاتیش‌دا بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر لە كاتی خۆیدا چه‌ند پۆندێك یا به‌نداوێكی بچووك له به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر دروست دەكات؛ ئه‌و به‌نداوانه‌ش چه‌ند سوودێكی ده‌بێت، له‌وانه: ڕێگری له‌وه دەکات ئاوێكی زۆر بێتەوە ناو شار، هه‌روه‌ها سوودی بۆ كشتوكاڵ و بۆ گه‌شتیاری و بابه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی و ئاژه‌ڵداری و چه‌ند بابه‌تێكی دیکە سوودی ده‌بێت.
تائێستاش 18 پۆند ڕه‌زامه‌ندییان لەسەر وه‌رگیراوه و حه‌وتیان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر و سنووری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر و سنووری به‌ستۆڕه لە جێبەجێکردندان، بڕیاریشه بۆ ساڵی داهاتوو هه‌مووی ته‌واو بكرێن. هه‌روه‌ها بۆ ناو شاریش ئاوه‌ڕۆیه‌كی زۆر له‌و شوێنانه‌ی پێشتر كێشه‌یان هه‌بوو چاره‌سه‌ركراون و دروست ده‌كرێن، بۆنموونه له شه‌قامی 30 مه‌تری، ئاوه‌ڕۆیه‌كی دووچاوه دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له بازاڕی ته‌یراوه به‌هه‌مان شێوه ئاوەڕۆ دروست ده‌كرێـت؛ پێشبینی ده‌كرێت كه‌متر له مانگێك ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بکرێن. هەروەها له ڕێگه‌ی هه‌ولێر-پیرمام، له ناوچه‌ی تارین، ئاوه‌ڕۆیه‌ك دروست ده‌كرێت كه جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ شه‌قامی 150 مه‌تری ئه‌و كێشه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆیه‌ی دروست ده‌بوو له شاری كۆری و زێڕین، چاره‌سه‌ر ده‌كات؛ کە ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقییه و گوندی گردجووتیاریش به قه‌ته‌وی و ڕۆژئاوای هه‌ولێر دەبەستێتەوە و کێشەى لافاو چارەسەر دەکات.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |