ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 24 ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی ڤالانسیا بوویەوە.
لە کۆتاییدا یاریەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە باشتر بینراو و توانی لە خولەکی 15 لەڕێگەی ڕافینیا بە لێدانێکی سەر تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا بەرشەلۆنە هێرشەکانی چڕکردەوە تاکۆ ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد، بەڵام فێران تۆرێس سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵ تۆمارکردن.
لە خولەکی 59 ناوبژیوان کارتێکی سووری بەڕووی ئاراوخۆ بەرزکردەوە و لە یاریەکە کردە دەرەوە.
دوای چەندین گوڕانکاری هەردوو یانە سەرەنجام یاریەکە بەوشێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشەلۆنە 62 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد و ڤالانسیاش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 19 دایە.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |