English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی تورکومان: پێکهاتەکان لەگەڵ یەک بازنەی هەڵبژاردندان
2023-03-05 [08:03 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە ئێمە وەکوو پێکهاتەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکان قسەمان کردووە و داوامان کردووە بە هیچ شێوەیەک مافمان پێشێل نەکرێت و ئێمە لەگەڵ یەک بازنەداین و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نین هەرێمی کوردستان بکرێتە چوار بازنە.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێکهاتەکان بە تورکمان و كریستیانەکانەوە قسەی خۆیان کردووە کە پێویستە یەک بازنە بۆ هەڵبژاردن بێت، داوامان کردووە هیچ لایەنێک بەناوی ئێمە قسە نەکات، حزبەکان باشترە کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان پەرلەمانی کوردستان گووتی: سەبارەت بە کورسیی پێکهاتەکان، ئەوە نوێنەرانی پێکهاتەکانە ئەو مافەیان هەیە لەسەر ئەو پرسە قسە بکەن، بۆ ئەوەش ئێمە وەکوو پێکهاتەکان هەڵوێستی یەکگرتوومان هەیە، پێکهاتە ناتوانرێ دابەشی سەر بازنە بکرێ، چونکە مافی پێکهاتەیەک لە کفری بێت یان هەولێر، یەک مافی نەتەوەیی و ئایینییە، ئەو كریستیانەی لە ئاکرێ بێت یان کفری، هەر یەک مافی هەیە، لەبەرئەوە ناتوانرێ لەسەر ناوچە پێکهاتەکان دابەش بکرێن.

ھەروەھا محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێمە وەکوو پێکهاتەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکان قسەمان کردووە و داوامان کردووە بە هیچ شێوەیەک مافمان پێشێل نەکرێت و ئێمە لەگەڵ یەک بازنەداین و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نین هەرێمی کوردستان بکرێتە چوار بازنە، بە هیچ شێوەیەکیش رازی نابین حزبەکان دەست لە کاروباری پێکهاتەکان وەربدەن و بە ناوی ئێمەوە قسە بکەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad