هەولێر – ZNA ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە چالاكی قوتابخانەكانی هەولێر، پارێزگای هەولێر - ماڵی بەساڵاچووانی هەولێر، یادی هونەرمەندی کۆچکردوو عومەر چاوشینیان لە چلەی مەتەمینییدا کردەوە.
یادکردنەوەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی و هونەرمەندان و ماڵباتی هونەرمەند بەرێوەچوو.
لە رێوڕەسمی یادکردنەوەکەدا هەریەكە لە بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەولێر و هونەرمەند ئەحمەد سالار و خانەوادەی هونەرمەند وتاریان پێشكەشكرد و باسیان لە رۆڵی هونەرمەند لە بزاڤی هونەری شانۆ و دراما لە كوردستان کرد.
پاشان بەشێك لە ئامادەبووان چەپكەگوڵی وەفایان لەبەردەم وێنەی هونەرمەند دانا.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |