هەولێر – ZNA لەپێشانگەیەکدا لە هەولێر، قوتابخانەی لارا بەرهەمی هونەری ژمارەیەک قوتابی بەرهەمەندی خستەڕوو.
پێشانگەکە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و مامۆستایان و قوتابییان و كەسوكاری قوتابیان بەڕێوەچوو.
پێشانگەکە تایبەت بە كاری دەستی و وێنەکیشانی باخچەی منداڵان و قوتابخانەی لارای ناحكومی، لەژێر ناوی "پاراستنی ژینگە ئەرك و رەوشتە" كرایەوە.
لە پێشانگەکەدا چەندین كاری دەستی و هونەری قوتابیان خرانەڕوو کە گوزارشتیان لە ژینگە و جیهانی سادەی منداڵان دەکرد.
فۆتۆ: سەردار قادر
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |