English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر دووەمین دیداری حەسیب قەرەداغی بەڕێوەچوو
2023-03-02 [11:03 AM]

هەولێر – ZNA


ئەمڕۆ لە هۆڵی پێشەوا لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، رێكخراوی كوردستان دیالۆگ، دووەمین دیداری شاعیر حەسیب قەرەداغی سازکرد.

 

یادکردنەوەکە بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای حكوومی و حزبی، ئەدیبان، رۆشنبیران، هونەرمەندان و كەسوكاری شاعیر حەسیب قەرەداغی بەڕێوەچوو.

 

لەو دیدارەدا كۆمەڵێك وتار پێشكەشكران، لەوانە فەرهەنگ غەفوور لە بری پارێزگاری هەولێر وتارێكی پێشكەشكرد.

 

هەروەها كۆمەڵێك چالاكیی موزیك و گۆرانی، شیعر خوێندنەوە، فیلمی دیكۆمێنتاری، رێزلێنان لە پۆلێك هونەرمەند و شاعیر و نووسەر و هونەرمەندی هەولێر بەڕێوەچوو، پاشان ناساندنی فەرهەنگی "خەمی ناخ"ـی حەسیب قەرەداغی و دواتر دابەشكردنی بەسەر ئامادەبووان.

فۆتۆ: سەردار قادر





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad