ZNA - هەولێر
وەزیری نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، نزیکەی 46 هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە چوار هەزاریان سوورین.
سوله‌یمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، لە ناوەندی هەماهەنگی ئافاد لە هاتای، دوایین ئاماری قوربانییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كانی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش خستەڕوو و رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كاندا و له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه 45 هه‌زار 968 كه‌سن، گوتیشی چوار هه‌زار و 267 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە سوورین.
سه‌باره‌ت بە بوونی کێشەی کەمی ئاو له هاتای، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وه روونه كه به پاڵنه‌ری سیاسی هەیە و بۆ ئه‌وه‌ی مۆڕاڵی هاوڕێكانمان لێره بڕووخێنن و هه‌وڵێکی زۆر لەوبارەیەوە دراوە.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد، رێكار له‌به‌رامبه‌ر 613 به‌رپرس و بەڕێوەبەری هه‌زار و 90 هه‌ژمار كه زانیاریی هه‌ڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه گیراوەتەبەر، لەوانە 151 یان ده‌ستگیرکراون و 29 ـی دیکەیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |