ZNA - هەولێر
سوپای بەریتانیا بە بڕیارێک بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵاتی تیکتۆکی لە ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی قەدەغەکرد.
سوپای بەریتانیا سەباری قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەندامانی هێزە تایبەتەکان،داواشیکردووە ئەو هێزانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش لەکاتی ئەرکەکانیاندا بەکارنەهێنن.
سەبارەت بەهۆکاری قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا، سوپا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هێزانە راستەوخۆ لەگەڵ دەزگای هەواڵگری هەماهەنگییان هەیە و نابێت رێگە بە دزەکردنی هیچ زانییارییەک ببدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ترس لە تیکتۆک کە ئەپڵیکەیشنێکی چینییە روژ لەدوای رۆژ بەهۆی مەترسی دزەکردنی زانییارییەوە لەزیادبووندایە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |