ZNA : هەولێر كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كاندا ھۆكاری سه‌ره‌كی، جه‌لته‌ی دڵه و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كوشنده‌ترین ھۆكاری مردنه و رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر به جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌مرن
. بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته ئاگاداری ئه‌و خواردنانه بیت كه ده‌یخۆیت، بۆ رێگریكردن له كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریه زیانبه‌خشه‌كان ئه‌م خواردنانه بخۆ
: 1. ماسی: ماسی باشترین خواردنه و پێویسته مانگی به‌لای كه‌مه‌وه دوجار بخورێت، ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3ی تێدایه كه رێژه‌ی چه‌ورییه باشه‌كان زیاد ده‌كات و چه‌وریه خراپه‌كان داده‌به‌زێنێت، به‌وه‌ش ڕێگه له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت
. 2. مزره‌مه‌نییه‌كان: مرزه‌مه‌نییه‌كان لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی ده‌گرێته‌وه، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه خواردنی مزره‌مه‌نییه‌كان رێگه له گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت
. 3. گوێز: گوێز یه‌كێكی تره له‌و خواردنانه‌ی سودی بۆ دڵ زۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3"ی تێدایه كه یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات
. 4. تۆوی كه‌تان: ۆوی كه‌تان ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی چه‌وری ئومێگا3 و ریشاڵی و كالسیۆم،یارمه‌تیده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و پاراستنی كه‌سه‌كه له جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌ڵام پێویسته زۆر نه‌خورێت
. 5. زه‌رده‌چه‌وه: زه‌رده‌چه‌وه به‌ھارتێكی زۆر به‌سوده بۆ دڵ و پێویسته له ژه‌مه خواردنه‌كاندا به‌كاربھێنرێت
. 6. چای سه‌وز: توێژینه‌وه‌كان له ژاپۆن ده‌ریخستوه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز رێگه له توشبون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ده‌گرێت و مه‌ترسی مردن به‌رێژه‌ی 16% كه‌مده‌كاته‌وه
. 7. دارچینی: دژه‌ئۆكسیدی تێدایه كۆنترۆڵی رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وری له‌خوێندا ده‌كات ، به‌وه‌ش رێگه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت
. 8. ھه‌نار: ھه‌نار یه‌كێكه له میوه خۆشه‌كان و پێویسته رۆژانه بخورێت، رێگه له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گرێت و له مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌تپارێزێت.
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |