ZNA-هەولێر
له خۆپیشاندانێكدا له شاری ئۆفینبۆرگ دژی كۆنگرهی پارتی ئۆپۆزسیۆنی راستڕهو له ئهڵمانیا، 53 ئهفسهر برینداربوون.
خۆپیشاندەرانی چەپ لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستیان بە شەڕ و پێکدادان و بەکارهێنانی هێزی جەستەیی دژی ئەفسەرانی پۆلیس كردووه.
پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، 53 ئەفسەر تووشی لێدان و ئازاری هەناسەدانیان بوونهوه بەهۆی كردنهوهی ئاگر و رشاندنی ئاگرکوژێنەوە، دهشڵێت: باری تەندروستی 17 پۆلیس خراپە و چیتر ناتوانن خزمەت بکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە 20 دۆسیە بە تۆمەتی پێشێلکردنی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی بەرپرسانی پۆلیس و زیانگەیاندن بە جەستەیان تۆمارکراوە

ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |