هەولێر : ZNA زۆرمان هەنگوین و گوێز بە جیا دەخۆین، بیرمان لەوە نەکردۆتەوە گەر رۆژانە پێکەوە بیخۆین ئەبێتە هۆی چارەسەری زۆرێك له نه‌خۆشی و كێشه ته‌ندروستییه‌كان. لە لێکۆڵینەوەی ئەمریکی سودە سحرییەکانی تێکەڵ کردنی گوێز و هەنگوین ئاماژه‌ی پێ دراوه و توێژه‌ران له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئامۆژگایمان دەکەن رۆژانە گوێز و هه‌نگوین بخۆین، چونکە ده‌بێته هۆی دابین کردنی پرۆتین و کاربۆهێدرات و ڤیتامینە جۆراوجۆره‌کان و پێویستییه‌كانی جه‌سته پڕ ده‌كاته‌وه
. گرنگترین سووده‌كانی خواردنی گوێز و هه‌نگوین
: یه‌كه‌م: ده‌بێته هۆی پاکكردنەوەی خوێن لە چەوری و رێکخستنی فشاری خوێن، زۆرن ئەو کەسانەی كێشه‌ی په‌ستانی خوێن و رێژه‌ی زۆری چه‌وریان له خوێن هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر رۆژانه تووشارانی ئه‌م كێشه‌یه هه‌نگوین و گوێز بخۆن، ئه‌وا بۆ هه‌میشه له كۆڵ ئه‌م كێشه ته‌ندورستیانه ده‌بنه‌وه، بۆیه هه‌وڵبده‌ن رۆژانه نیو كوپ هه‌نگوین و نیو كوپ گوێزی هاڕاو و كه‌وچكێك لیمۆ تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و رۆژانه كه‌وچكێكی لێ بخۆن
. دووه‌م: سه‌رئێشه له‌ناو ده‌بات، سه‌رئێشه جۆری زۆره و هه‌ندێك به‌شێوه‌ی بۆ ماوه‌یی بۆیان ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه بۆ رزگاربوون له هه‌موو جۆره‌كانی سه‌رئێشه، ئه‌وا رۆژانه دوو كه‌وچك هه‌نگوین و دوو كه‌وچك گوێزی هاڕاو و دوو كه‌وچك ئاو تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و بیخۆنه‌وه، له كۆڵ سه‌رئێشه ده‌بنه‌وه
. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی به‌دخۆراكی ده‌بن و ئاره‌زووی خواردنیان نییه، ئه‌وا ده‌توانن له رێی هه‌نگوین و گوێزه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن و دوو كه‌وچك له هه‌نگوین و گوێز و شیر و ئاو و لیمۆ تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و 30 خوله‌ك پێش هه‌ر ژه‌مێك كه‌وچكێكی له‌و گیراوه‌یە بخۆن.
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |