ZNA-هەولێر
جارێکی دیکە لە قەره‌باخ پێكدادان له‌نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا روویدا و دوو سەربازی ئه‌رمینیا کوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان بڵاویكرده‌وه "له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌رمینیا له قه‌ره‌باخ، دوو سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی كوژراون".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئاماژەی بەوەکردووە "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌بووه كه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی رێگای سه‌ره‌كی خانكه‌ندی-خه‌لفه‌لی-تورشسو كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هێزه رووسه‌كان تێیدا جێگیرن، پێداویستیی سه‌ربازیی، ته‌قه‌مه‌نی و سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی خاكی ئازه‌ربایجان گوازراوه‌ته‌وه كه ئه‌رمه‌نییه‌كان تێیدا نیشته‌جێن، سوپای ئازه‌ربایجان ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه".
راشیگەیاندووە "سه‌ربازانی سوپای ئازه‌ربایجان ئۆتۆمبێلێكیان به مه‌به‌ستی پشكنین راگرتووه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردووه و به‌وهۆیه‌وه پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه"
لەو راگەیەندراوەدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئاشكرایكردووه، دوو سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەلایەکی دیکە هاوكات له میدیا ئه‌رمینییەکان رایانگەیاندووە، له پێكدادانه‌كه‌دا سێ پۆلیسی ئه‌رمه‌نی كوژراون.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |