ZNA : هەولێر د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی دەڵێت:" ڤیتامین دی یەكێكە لە ئەو ڤیتامینەنانەی لە ناو چەوری دا ئەتوێتەوە و زۆر جار وەك هۆرمۆنێك كار دەكات و لەش دەتوانێت لەڕێگەی تیشكی خۆرەوەو لەڕێگەی پێستەوە دروستی بكات
. گرنگترین سودەكانی
: 1. پاراستنی پتەوی و بەهێزی ئێسقان و ڕێگرتن لە نەرمبوونەوەی ئێسك لە گەورە و نەخۆشی ئێسكە نەرمە ( كساح ) لە مناڵان دا كە دەبێتە هۆكاری شێوانی شێوە و نەرمی ئێسقان و گەشەنەكردنی مناڵەكە
. 2. كورتی باڵا
. 3. ڕێگەگرتن لە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و كۆم و مەمك و پەنكریاس
. 4. بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش
. 5. كەمكردنەوەی ڕێژەی خەمۆكی
. 6. دابەزاندی ئاستی كۆلیستڕۆڵ
. 7. یارمەتدانی دابەزینی كێش
. 8. كەمكردنەوەی ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی شەكرە و بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵ و جەڵتە و ئەلزەهایمەر و ڕەقبوونی شانەكانی لەش
. 9. باشكردنی حاڵەتی ڕەبۆ و بەرزی فشاری خوێن و شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ
. 10. ڕێگەگرتن لە تووش بوون بە كیسی هێلكەدان و نەزۆكی لە ئافرەتان دا
. 11. كەمكردنەوەی ئازاری ماسولكە و جومگە و ڕەقبوونی ماسولكەكان
12. بەرزبونەوەی ئاستی چالاكی و جوڵەی لەش و كەمكردنەوەی تەمەڵی و سستی جەستە".
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |