ZNA : هەولێر کەمخوێنی یان ئەنیمیا واتە جەستە ڕێژەی تەواو لە خڕۆکە سوورەکانی نییە بەهۆی کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا، سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا هەیە
. لەکاتی توشبوون بە کەمخوێنی چەندین نیشانەی جیاواز دەردەکەون وەک، ماندوێنی بەردەوام و زۆر، بێهێزی، تەنگەنەفەسی، سەرئێشە، گێژبوون، ساردبوونی دەست و قاچەکان، بەپێی ماڵپەڕی”Cnet” ئەم خواردنانە ڕێگری لە کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا دەکەن
: -سەوزەواتەکان سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ و جۆرەکانی دیکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنن و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکەن. -گۆشتەکان گۆشتی سپی و سوور ڕێژەیەکی زۆر
ئاسنیان تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە. 9
جگەر دەوڵەمەندە بە ئاسن و ترشی فۆلیک
. -چەرەساتەکان بەیەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ئاسن دادەنرێن
. -هێلکە دەوڵەمەندە بە ئاسن و پڕۆتینەکان کە جەستە پێویستی پێیانە.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |