English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی : لە هەندێ ناوچە تاوە باران دەبارێت
2023-03-06 [07:59 AM]

ZNA-هەولێر


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە  6 – 03 - 2023  
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان  وە هەروەها تاوە باران  و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر ) وە بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ بەهۆی زیاد بوونی  خێرایی با ,  لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆزو خۆڵ کەم دەبێتەوە   .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (2-3 ) پلە .
خێراى با / مام ناوەند  دەبێت ( 15  -  30) کم/ک , هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک . 
ئاراستەی با / باشور ی خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (5 – 8 ) کم  دەبێت 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە    07 – 03 - 2023  
کەش/ ئاسمان  هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت , لەگەل بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوویەکانی باکووری خۆرهەلاتی هەرێم  وە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت  . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت وە ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە  (2-4 ) پلە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  20) کم/ک 
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (7– 9) کم  دەبێت  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک      :  17 پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :   19 پلەى سیلیزى
سۆران    :  18 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  24 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى /  6-  3 -  2023





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad