هەولێر - ZNA
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژەیاسایەک و دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
رۆژی دووشەممە 06-03-2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
نێوەرۆکی کۆبوونەوەکەش بریتی دەبێت لە:
بڕگەی یەکەم: خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی رەشنووسی پرۆژەیاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی).
بڕگەی سێیەم: کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |