هەولێر - ZNA سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ژەهراویکردنی قوتابییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پیلانی نوێی دووژمنانە.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رۆژی یەکشەممە 05-03-2023 داوای کرد بەدواداچوونێک بۆ پرسی ژەهراویکردنی قوتابییەکان بکرێت و ئەنجامەکانی رابگەیێندرێت.
ئیبراهیم شەکیبا، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان رایگەیاند، لە رووداوەکانی رۆژانی رابردوودا "هیچ قوتابییەک کێشەی تەندروستیی بۆ دروست نەبووە و دۆخی هەموو قوتابییەکان باشە."
رۆژی یەکشەممەش لە ژمارەیەکی زۆری شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە سەدان قوتابی ژەهراوی کران. بەپێی راپۆرتی تەلەڤیزیۆنی ئێران، تەنیا لە پارێزگای کرماشان، 90 قوتابی "ژەهراوی کراون."
"ژەهراویکردنی قوتابییان" سێ مانگ لەمەوبەر لە شاری قومەوە دەستیپێکرد، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |