هەولێر - ZNA
شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر هه‌ڵهاتن و تا ئێستا پێنجیان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6-3- 2023 سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بهk24 راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانانى هه‌ولێر هه‌ڵهاتن، چواریان هه‌ر له‌نێو زیندانه‌كه‌دا ده‌ستگیركرانەوە و یه‌كێكی دیكه‌شیان له‌نێو شاردا ده‌ستگیركرا.
هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاند، "هێزه ئه‌منییه‌كان له پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن".
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |