هەولێر - ZNA وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، شایستە داراییەکانی خوێندکاران خەرج دەکرێت و داوای لیستی خوێندکارانمان کردووە، تاوەکو بینێرینە وەزارەتی دارایی و بۆمان بکەن بە چەکی بانک."
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت، پێدانی شایستە داراییەکان لە دەستپێکردنی دەوامەوە دەبێت نەک لە بەرواری دەرچوونی بڕیاری خەرجکردنی شایستەکان و ئەگەر کێشەی پسوڵەی بانکەکانیان بۆ دروست نەبێت سەرجەم شایستە داراییەکانی خوێندکاران دەدەن
ئەوەشی خستەڕوو، " ئەمساڵیش 40 هەزار دەدرێت بە خوێندکارانی ناو شارەکان و 60 هەزاریش دەدرێت بە خوێندکارانی دەرەوەی شارەکان."
دەشڵێت، شایستە داراییەکانی خوێندکاران مافێکی دارایی خۆیانە و پێویستە مانگانە پێیان بدرێت و مانگانە ١١٣ هەزار خوێندکار شایستەکانیان وەردەگرن و وەزارەتی خوێندنی باڵا پێویستی بە پێنج ملیار و ٦٠٠ ملیۆن هەیە بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی خوێندکاران.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |