ZNA-هەولێر
شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر هه‌وڵیانداوە لە زیندان رابکەن، بەڵام پێنجیان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانان هه‌ولێر هه‌ڵهاتن، چواریان هه‌ر له‌نێو زیندانه‌كه‌دا ده‌ستگیركران و یه‌كێكی دیكه‌شیان له‌نێو شاردا ده‌ستگیركرا.
له‌باره‌ی زیندانییه‌كه‌ی دیكه، كـه تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاند، "هێزه ئه‌منییه‌كان له پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن".
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |