ZNA - هه‌ولێر
رۆژی دووشەممە 6ی ئاداری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، له قه‌زای قه‌رەداخ شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبووە و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون، دواتر هێزەکانیان شەڕەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
باسی له‌وه‌ش كرد، 21 کەس لە هەردوو لایەنی شەڕکەر دەستگیر کراون و دەستیشیان بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا گرتووە.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تۆمەتبارانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |