ZNA - ههولێ ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بەڕێژەی لەسەدا ٣٧ زیادی کردووە.
راشیگەیاندووە لەو ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ١١٠ ملیۆن و ٧٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە ٦٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ یەکشەممە بەڕێژەی لەسەدا ٣٧ بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە
دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٢٥ ملیۆن و ٨٢٣ ھەزار و ٥٠٨ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٧ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |