English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامه‌نه‌ئی: ئەنجامدەرانی تاوانی ژەهراویکردنی قوتابیان دەبێت بە توندترین شێوە سزا بدرێن
2023-03-06 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی چاندنی نەمامێک بە بۆنەی ڕۆژی چاندنی دارەوە ڕایگەیاند: پێویستە بەرپرسانی وڵات بە جددی بەدواداچوون بۆ پرسی ژەهراوی کردنی قوتابیان بکەن  ئەمە تاوانێکی گەورەیە و لێخۆشبوونی بۆ نییە.

بە بۆنەی ڕۆژی چاندنی دارەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نەمامێکی چاند.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا جەختی کردەوە: پێویستە بەرپرسان بە جددی بەدواداچوون بۆ پرسی ژەهراوی کردنی قوتابیان بکەن؛ ئەمە تاوانێکی گەورەیە و لێخۆشبوونیشی بۆ نییە. ئەگەر سەلمێندرا کە قوتابیان ژەهراوی کراون، پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە توندترین شێواز سزا بدرێن. هیچ لێبوردنێک بۆ ئەم کەسانە بوونی نابێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئەم پرسەی بە تاوانێک لە دژی بێتاوانترین نەوەکانی کۆمەڵگا ناوبراد و بەهۆکاری نائەمنی دەروونی لە کۆمەڵگا و نیگەرانی بۆ بنەماڵەکانی زانی و وەبیری هێنایەوە: دەبێت هەمووان ئاگایان لەمە ببێت کە ئەگەر کەسانێک وەکوو ئەنجامداری ئەم تاوانە قیزەونە دەستگیر بکرێن هێچ لێبووردنێک نایانگرێتەوە بۆ ئەوەی هەمووان وانەی لێوەربگرن.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad