ZNA : هەولێر زانایان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی خواردنی هەندێک لە خۆراکەکان پێش نوستن، چونکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە ڕێگری لە خەوزڕان دەکەن و یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردارەکانی
. بەپێی ماڵپەڕی”Mirror”، ئەم خواردنانە پێش نوستن بۆ تەندروستی مێشک بەسوودن: -شوکولاتەی ڕەش ماددەی فلافۆنیدی تێدایە یارمەتی باشتربوونی بیرەوەری دەدات و
سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە
. -تۆوی کەتان ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆمی تێدایە دوودڵی کەمدەکاتەوە، خواردنی پێش نوستن یارمەتی پشوودان و خەوێکی ئارام دەدات
. -پەتاتە دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم، ڤیتامین سی و بی، یارمەتی باشتربوونی میزاج و خەوێکی ئارام دەدات، بەڵام پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت.
-پڕتەقاڵ خواردنی پڕتەقاڵێک یان پەرداخێک شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵی بێ شەکر پێش نوستن سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و پشوودان هەیە.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |