ZNA : هەولێر بەشێوەیەکی گشتی ئەنەناس یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بۆ تەندروستی، خواردنەوەی شەربەتی سروشتی ئەنەناس بەگەدەی بەتاڵ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان. بەپێی ماڵپەڕی”health ” خواردنەوەی شەربەتی ئەنەناس بەگەدەی بەتاڵ ئەم سوودانەی هەیە
: -سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی یە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و پارێزگاری لە تەندروستی دەکات
. -یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات
. -ڕێژەیەکی زۆر برۆمیلینی تێدایە ئەنزیمێکە یارمەتی شکاندنی پڕۆتینەکان دەدات، کە سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە و دروستبوونی غازات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.
-کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات
. -وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت
. -ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکە و جومگەکان دەدات
. -ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە ڕۆڵێکی زۆری لە بەهێزبوونی ددان و ئێسکەکان هەیە و پارێزگاریان لێدەکات
. -مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە دژەئۆکسانەکان.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |