English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌به‌ته‌یه‌كی دیكه‌ی خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت
2023-03-06 [02:27 AM]

ZNA-هەولێر


پێش مانگی ره‌مه‌زان سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێش مانگی ره‌مه‌زان به‌شه‌ خۆراكی مانگی سێ دابه‌ش بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زیری بازرگانی عێراق سه‌ردانی كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی خۆراكی كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زان سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می خۆراك دابه‌ش بكه‌ین،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تاوه‌كو ئێستا دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه.


 له‌مباره‌یه‌وه‌ دلێر عبدلواحید به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراك، ڕایگه‌یاند به‌رده‌وامن له‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگی دوو دووای كۆتایی هاتنی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ ناو شاریش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگی دوو كراوه‌ و رۆژانی پشووش كارمان كردووه‌، له‌باره‌ی سه‌به‌ته‌ی سێیه‌م دلێر عبدلواحید ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاگادار كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی سێ پێش ره‌مه‌زان بێگومان هه‌ر كاتێك مادده‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بنێردرێن ئێمه‌ش ده‌ست به‌ دابه‌ش كردنی ده‌كه‌ین.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad