English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت
2023-03-06 [03:31 AM]

ZNA-هەولێر


کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتووی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە کەش ناجێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها تاوەباران  و هەورەتریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لە (ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر).

ڕاشیگەیاند: بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆزوخۆڵ کەم دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (2-3 ) پلە و خێرایى با مامناوەند  دەبێت ( 15  -  30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان  هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەبێت.

ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت و ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە.

باسی لەوەش کرد کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە  (2-4 ) پلە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10   -  20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

کەشناسی هەرێمی کوردستان هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر     :  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 17 پلەى سیلیزى

دهۆک      :  17 پلەى سیلیزى

کەرکووک   : 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :   19 پلەى سیلیزى

سۆران    :  18 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  24 پلەى سیلیزى





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad