ZNA – هەولێر
دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری ئەهوازی باشوری ئەم وڵاتە سزای لەسێدارەدانی بۆ شەش ئەندامی گرووپی بزوتنەوەی نیزال دەرکرد.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، ئەم شەش کەسەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە، بە کوشتنی ئەندامێکی رێکخراوی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران لە شاری ئابادان و ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیس لە بەندەری ئیمام خومەینیی سەر بە پارێزگای خووزستانی باشوری ئێران تۆمەتبارن.
بزوتنەوەی نیزال گروپێکی سیاسیی و ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی ئێرانن، دەڵێن بە مەبەستی وەدیهێنانی مافی سیاسی کەلوتووریی عەرەبەکانی دانیشتووی باشووری ئێران خەبات دەکەن و کۆماری ئیسلامیش بە دژه شۆڕش و بەکرێگیراوی وڵاتانی بێگانە ناویان دەبات.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |