English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا... لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر و ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان كرایەوە
2023-03-06 [05:54 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر و ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان و قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە كرایەوە.

ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر و ڕاپەرینی خەڵكی كوردستان و قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و نەورۆز كرایەوە.

ھەروەھا ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە یادەكەدا دوو گوتار بە زمانەكانی كوردی و عەربی خوێندرایەوە و پاشان پێشانگایەكی شێوەكاری هەر بە بۆنەی ئەو یادانەوە كرایەوە و لە پێشانگاكەدا وێنەكانی بارزانیی نەمر و كارەساتی هەڵەبجە و كۆڕەو و نەورۆز نمایش كران.


رێباز یونس

 

 





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad