English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی یونسکۆ سەردانی عێراق دەکات
ئۆدری ئازولای بەڕێوبەری گشتی یونسکۆ
2023-03-06 [06:03 AM]

​ZNA – هەولێر


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی پەروەردە و زانست و رۆشنبیری سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا.

ئاژانسی فرانس پرێس هەروەها بڵاوی کردەوە، ئۆدری ئازولای بەڕێوبەری گشتی یونسکۆ لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی تایبەت بە پەروەردە و شوێنەوار کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.

بڵاویشیکردەوە، بەپێی کارنامەی سەردانەکەی بڕیارە بەڕێوبەری گشتی یونسکۆ سەردانی بەشێک لەشوێنەوارە دێرینەکانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکان بکات.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad