ZNA – هەولێر
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پاکستان بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە لە باشوری رۆژهەڵاتی پاکستان 9 پۆلیس کوژران.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پاکستان بڵاویشیکردەوە، تەقینەوەکە لەناوچەی قویتۆی هەرێمی بلوجستانی پاکستان روویداوە و تیایدا خۆکوژێک خۆی بە کاروانێکی هێزەکانی پۆلسیدا تەقاندووەتەوە، بەهۆیەوە 9 پۆلیس کوژراون و 17 دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە.
تا ئێستا هیچ گروپێکی چەکداری بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە نەگرتووەتە ئەستۆ و پۆلیسی پاکستانیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |