ZNA – هەولێر
لۆید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە عەمان لەگەڵ عەبدوڵای دووەم شای ئوردن کۆبووەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا پاش کۆبوونەوەیان، رایگەیاند، ئاڵۆزییەکانی کەرتی رۆژئاوا هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا راشیگەیاند، لەگەڵ پاراستنی ئاشتین لەناوچەکە و بەتایبەتیش لەسەر کۆتایهێنان بە پێکدادانەکان لەنێوان هێزە فەڵەستینییەکان و سوپای ئیسرائیل سورن.
لەبەرانبەردا، عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن گوتی، بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکە پێویستە هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکرێت.
لەم کۆبوونەوەیەدا شای ئوردن داوای لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا کردووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی پشێوی لە سنوورەکانی ئوردن و سووریا و قاچاخچیانی مادەی هۆشبەر یارمەتیی ئەم وڵاته بکرێت.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |