ZNA – هەولێر
حه‌یده‌ر مه‌تیری په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ هۆشداری له هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 7 له پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستكاریكردنی ئه‌و مادده‌یه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران بۆ ناو په‌رله‌مان.
مه‌تیری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌نێوان په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان و هێز چالاكه‌كان رێككه‌وتوون رێگه‌نه‌ده‌ن مادده‌ی 7ی له پرۆژه‌یاساكه چ هه‌ڵبگیرێت یاخود ده‌ستكاری بكرێت.
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی یاساكه هه‌موار نه‌كرێته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ رێگه به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن تاوانی بچووك یان خراپه‌كارییه‌كی ئه‌خلاقی یان گه‌نده‌ڵی ئیداریان ئه‌نجامداوه له‌ڕێگه‌ی هه‌مواری ئه‌و یاسایه‌وه بیانه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |