هەولێر - ZNA
کۆشکی سپی لەسەر ژەهراوی بوونی خوێندکارانی ئێران هاتە دەنگ و داوای لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە بکات.
کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانی ژەهراویی بوونی خوێندکارە کچەکانی قوتابخانەکانی ئێران یەکێک دەبێت لە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو بتوانێت راستییەکان ئاشکرا بکات.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێرنای ئێران لە زاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بڵاویکردەوە، ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان تاوانێکە و لێخۆشبوونی نییە و ئەنجامدەرانی تاوانەکە سزای توند بدرێن و کاربەدەستانیش بە جدی کار لەسەر دۆسییەکە بکەن.
ژەهراویکردنی قوتابییان" سێ مانگ لەمەوبەر لە شاری قومەوە دەستیپێکرد، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |