ZNA - ههولێر
کەمال کلیچدار ئۆغڵو سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وەکو کاندیدی شەش لایەنی سیاسی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاندید کرا.
لای خۆیهوه میتات سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی خەبەرتورک پشتیوانی خۆی بۆ بەربژێرێتی کەمال کلیچدارئۆغڵو دەربڕی، وتی، "کاندیدبوونی کیلیچدارئۆغڵو پیرۆزبێت. ئێمە چاوەڕێی سەردانەکەی دەکەین لە ناوەندی پارتەکەمان بۆ ئەوەی پێکەوە قسە بکەین".
سانجار ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ نیازێکیان نییە بەرنامەکەیان بەسەر کیلیچدارئۆغڵودا بسەپێنن و سیاسەتی دیموکراسی سەرکوت بکەن.
کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) وسەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وەکو کاندیدی شەش لایەنی سیاسی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاندید کرا.
بەپێی ڕێککەوتنی شەش پارتەکەی هاوپەیمانی نیشتمانی، سەرۆکی سەرجەم پارتەکان جێگری سەرۆکی تورکیا دەبن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە 14ی مانگی پێنج ئەنجام بدرێت.
voa
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |