ZNA-هەولێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی بەغدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە 7/3/2023، ئانالینا بێربوك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ محهم‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه بابه‌ته‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلین و زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به تایبه‌تیش له بواری وزه و وه‌به‌رهێنان تاوتوێ ده‌كات.
بڕیاریشە دوای بەغدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |