هەەلێر : ZNA خواردنەوەی پەرداخێك ئاو کە یەك دوو قاژ لیمۆی تێدا بێت، هەڵبژاردنێکی باشە بۆئەوەی تامی ئاوەکە خۆش ببێت، بەڵام جگە لە تامەکەی توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە چەندین سوودی گرنگیی بۆ تەندروستیی هەیە
. لەم بارەیەوە ماڵپەڕی " Eat This, Not That" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی کوپێك ئاو و لیمۆ کردوە لە بەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ کە بڕی ٪١٠ی پێویستیی جەستە بۆ ڤیتامین C دابین دەکات، کە بریتین لەمانە
: یەکەم: تەندروستی قژ و پێست و نینۆکەکان باشتر دەکات
. دووەم: کرداری هەرس باشتر دەکات و کێش دادەبەزێنێت
. سێیەم: کرداری زیندەپاڵ باشتر دەکات
. چوارەم: کۆتایی بە بۆنی ناخۆشی دەم دەهێنێت
. پێنجەم: سیستمی بەرگریی دژ بە نەخۆشییەکان باشتر دەکات
. شەشەم: چارەسەریی کێشەکانی پێست دەکات
. حەوتەم: ئاستی دڵەڕاوکێ رێكدەکات
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |