هەولێر : ZNA دابەزینی شەكرە لەخوێندا بریتیە لەدابەزینی رێژەی شەكر بۆ ئاستی كەمتر لەباری ئاسایی و چەند نیشانەیەكی هەیە کە پێویستە هەمووان بیزانن
- لەرزین و گێژبوون
. -برسێتی و ئارەقكردنەوە
. -دڵەراوكێ و سەرئێشە
. -شەكەت بوون و لێلبوونی چاو
. هۆكارەكانی دابەزینی شەكری خوێن
: - نەخواردنی ژەمەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك
. - بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین بەشێوەیەكی نادروست و نارێك
. -زۆر یان باش بەكارنەهێنانی دەرمانی دابەزینی شەكرە
. -راهێنان و جوڵانێكی زۆر لەپڕو لەڕادەبەدەر. چارەسەری دابەزینی شەكرەی خوێن:
چارەسەری ئەم گرفتە بەخێرای كارێكی پێویستە دوای دڵنیا بوون لەتووشبوون بە دابەزینی رێژەی شەكرە لەرێگەی دەركەوتنی نیشانەكان و پشكنینی رێژەی شەكرە ، ئەوا دەتوانیت یەك بۆ دوو پەرداخ لەشەربەتی میوەی تازە بخۆیتەوە یاخود كەمێك شیرینی بخورێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە .
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |