|
ZNA-هەولێر
باران بارین /هاتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور :
سبەى چوارشەممە لە ئێوارەدا نزمە پاڵە پەستۆى دەریای سوور روو لە بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و کرکووک دەکات ,کاریگەرى ئەو شەپۆڵە لە بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەممە لەسەر بەشێک لەم ناوچانە بەهێز دەبێت (سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى ناوچە شاخاویەکان , بەرزنجە , دەربەندیخان , پێنجوێن, قەرەداغ , سەنتەرى هەڵەبجە )لەسەر ئەم ناوچانە باران بارین دەگۆڕێت بۆ ڵێزمە بارانى بەردەوام و بەهێز لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە وە ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە لە کاتى دابارین هەندێ جار تەزرە بارین دەبێت , کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بە لاوازى لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت ,کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆى رۆژى پێنج شەممە کۆتاى دێت .
بەشى پێشبینى /7-3-2023کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ،لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت .
ئەمڕۆ سێ شەممە پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (1-3 ) پلە .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باشور ی خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8-9 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 08 – 03 - 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لە تەواوى ناوچە جیاجیاکاندا، لە ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەو سلێمانى و بەشێک لە کەرکووک دەکەوێتە ژێر شەپۆڵێکى باران بارین لە دەریایی سوورەوە ئاستى دابارین لەسەر ئەم ناوچانە مامناوەند دەبێت و لەکاتى دابارین هەورە تریشقە دەبێت و ئەگەرى تەزرە بارینیشى هەیە.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 - 20) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (8– 9) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |