هەولێر - ZNA
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی پشووەکانی ئادار و نەورۆزی راگەیاند، کە 13رۆژ دەخایەنێت.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، رایگەیاند، پشوەکانی ئادار و نەورۆز لە 11/3/2023 دەست پێدەکات تا 24ی مانگ، دواتر دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
گوتیشی: "لە 29/4/2023، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات، هەروەها قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان بەپێی یاد و بۆنەکانی خۆیان بیگونجێنن".
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |