ZNA- هەولێر
گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، ژەهراویکردنی قوتابیانی کچ لە ئێران کارێکی شەرمەزارانە و قبووڵکرا نییە.
کارین ژۆن پیێر گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەگەر هەیە پرسی ژەهراویکردنی کچان قوتابی لە قوتابخانەکانی ئێران پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەبێت، ئەمەش کارێکی شەرمەزارانە و قبوڵکراو نییە.
پیێر داواکارە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن و راستگۆیانە بۆ ئەو پرسە بکرێت و دەشڵێت، دۆخەکە جێگەی نیگەرانییە و لە نزیکەوە چاودێری دەکەن و بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |