ZNA - ههولێر
لێبووردنی نێونەتەوەیی، هێزەکانی سەربە تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕێگری لە گەیشتنی هاوکاریی مرۆیی دەکەن بگاته دهست لێقەوماوانی کوردی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییەی سووریا.
رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا هێزەكانی سەربە تورکیا لە سووریا تۆمەتبار دەکات بە قۆستنەوەی سیاسی لە یارمەتییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی کە بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی عەفرین نێردراوە.
رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی دەڵێت کوردانی دانیشتووی عەفرین بێبەش کراون لە وەرگرتنی خێوتی بێبەرامبەر و هێزە چهكدارهكان ئەو خێوتانە بە نرخی 200 دۆلار بە لێقەوماوانی کورد دەدەن.
لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕاشیگەیاندووە ئهو هێزانهی سەربە تورکیا یارمەتییەکان بۆ بنەماڵە و کەسانی سەربەخۆیان دابەش دەکەن و دانیشتوانی کوردی عەفرین لەو یارمەتییان بێبەش کراون.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |