English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات
2023-03-07 [01:56 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد بە سەرۆکایەتی جان کریستۆف کارێ بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای بانکی جیهانی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و ڕێگەوبان و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی دارایی کرا .

جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان کرا .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و پێویستی هاریکاریکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە تاوتوێ کرا.

  





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad