چوارەمین فیستڤاڵی زانستی کۆمپیوتەر و رۆبۆتیکی کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو
2023-03-07 [03:11 AM]
ئەمرۆ سیشەممە 2023.3.7، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ڕاگر و مامۆستایان زانکۆ، چوارەمین فیستڤاڵی زانستی کۆمپیوتەر و رۆبۆتیکی کۆلێژی زانستى زانکۆى سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
دواى کردنەوەى فیستیڤاڵەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پێشانگاى فیستیڤاڵەکە، پارێزگارى هەولێر دەست خۆشى لە ڕاگر و مامۆستایانى کولێژى زانست و قوتابیان و سەرپەرشتیارانى فیستیڤاڵەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.