ئەمڕۆ سێشەممە 2023.3.7، بە ئامادەبوونى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرکونسڵى ژاپۆن لە هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، لە چوارچێوەى هاوکارییەکانى حکومەت و رێکخراوە مرۆییەکانی ژاپۆن بۆ جونترکردن و پاراستنى ژینگە، لە هەولێر دەستکرا بە چاندنى داری ساکۆرای ژاپۆنی کە دارێکی پیرۆز و نەتەوەییە لای ژاپۆنییەکان.
داری ساکۆرای لە وەرزی بەهار لە کۆتایی مانگی ئازار و سەرەتای مانگی نیسان گووڵ دەردەکات، تەمەنی گوڵی دارەکە کورتە و تەنها 10 رۆژە و لەگەڵ با هەڵدەوەرێت، هەر ئەوەش وایکردووە ژاپۆنییەکان بە دارێکی پیرۆز و نەتەوەییە هەژمارى بکەن و لەگەڵ ئەفسانەی سامۆرای ببەستنەوە، کە چۆن دڵسۆزانە تەمەنی لاوێتی خۆیان بەخشیووە بە وڵاتەکەیان.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |