English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی بانكی جیهانی ده‌كات
2023-03-07 [02:22 AM]


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی بانكی جیهانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ئه‌و بانكه‌ كرد. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (7ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی بانكی جیهانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ئه‌و بانکه‌ كرد. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانكی جیهانی لە بواری بنیاتنانی ژێرخان، ڕێگەوبان، کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و دارایی کردووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كـه‌دا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان کراوه‌ته‌وه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەريمی کوردستان و پێویستی هاریکاریکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان بووه‌.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad