English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرجەم ئەو کەسانە دەزگیرکرانەوە کە لە زیندان رایانکردبوو
2023-03-07 [03:10 AM]

هەولێر ZNA


بەڕێوەبەری گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر  رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ئەو راگیراوەیان لە شاری هەولێر دەستگیرکرد کە شەوی یەکشەممە لەگەڵ پێنج کەسی دیکەدا هەڵاتبوون، دەشڵێت: لە ماڵێکدا لە گەڕەکی 94ی باداوانی هەولێر دەستگیرکراوە.

 

تەیب عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر رایگەیاند: کاژێر نزیکەی 01:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستکەوتنی زانیاری و سەرەداو لەسەر ئەو کەسەی لە گرتووخانە هەڵاتبوو، توانییان لە ماڵێکدا لە هەولێر دەستگیری بکەن.

 

تەیب عەبدولعەزیز گوتیشی، "ئەو کەسەی هەڵاتبوو و دەستگیرکراوەتەوە، کوردی رۆژئاوای کوردستانە و تەمەنی 20 ساڵە، بەپێی ماددەی 446ـی دزیکردن راگیرابوو، لە رۆژی 20ـی مانگی شوباتەوە لەلای ئێمەیە و ئەو کەیسەی لەسەری گیرابوو کەیسێکی زۆر قورس نییە."

 

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی پۆلیس وەریگرتووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوەتەوە ناوی (ب.م)ـە و لە گەڕەکی 94ی باداوانی هەولێر دەستگیرکراوەتەوە. 

 

شەوی یەکشەممە، 5ـی ئاداری 2023، شەش کەس کە بەپێی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانە لە گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر راگیرابوون، هەوڵی هەڵاتنیان لە گرتووخانەکە دا و دووانیان لە هەوڵەکەیاندا سەرکەوتوو بوون و چوار کەسەکەی دیکە نەیانتوانی بچنە دەرەوەی گرتووخانەکە.

 

رۆژی دواتر ئاریان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی: "ئەوانەی هەڵاتوون پێنجیان دەستگیر کراونەتەوە، کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوە بووە."

 

بەگوتەی ئاریان ئەحمەد، ئەو شەش کەسە "هیچیان سزادراو نین و هەموویان راگیراوی وەزارەتی ناوخۆن، لە چاکسازییەکەدا میوان بوون."

 





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad